راگەیەندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 58 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە290 هەزار خێزاندا دابەشكراوە.

بەپێ راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 58 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیكەی 292 هەزار خێزان دابەشكراوە و دەكاتە رێژەی 30% كۆی نەوتی دابەشكراو.

پێشتریش راگەیەندرا بڕی 200 لیتر نەوتی سپی بە 104 هەزار دینار بە هەر خێزانێك دەدرێت و لە چەند ناوچەیەك دابەشكردنی نەوت دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: دابەشکردنی ئاومان ڕاگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، لەبەر لێڵبوونی سەرچاوەکان، دابەشکردنی ئاومان ڕاگرتووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، بارانبارینی ڕۆژانی ڕابردوو لە…
Total
0
Share