روونکردنەوەیەک لە رێکخەری نەوەی نوێ لە کۆیە دوای دەستلەکارکێشانەوەی

سالار سلێمان، رێکخەری نەوەی نوێ لە کۆیە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و هۆکاری وازهێنانی لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاشکرا کردووە.

ناوبراو باسی لەوەکردووە، پێشتر ئاماژەی بەوەکردووە هیچ نانوسێت، بەڵام لەبەر خەڵکێکی زۆر داوای روونکردنەوەیان لێکردووە بۆیە ئەم روونکردنەوەیەی بڵاوکردووەتەوە و چەند خاڵێکی خستووەتەڕوو کە ئەمانەن:

یەکەم: خەڵک با ساختەچی و راستگۆ لێک جیابکاتەوە.

دووەم : چیتر گەنج و خەڵکی مەبدەئی بەکارنەھێنرێن بە ناوی دژە گەندەڵی.

ئەوەی راستی بێت ناتوانم بە چەند دێڕێک و پەڕەگراڤێک قسەکان بکەم بڕوا بکەن کتێبێکیش لەسەر بنوسم ھێشتا تەواو نابێت بەڵام ھەوڵ دەدەم لە چەند خاڵێک باسیان بکەم.

١- شاسوار جگە لە تیکتۆکچییەک و ڤڵۆگەرێکی ناو سۆشیال میدیا ھیچ تر نییە بۆ ئەمەش تەنھا کۆبونەوەکانی بۆ ئەوە دەکات تا ھەفتەیەک لە ھەموو پەیچە فەیک و ساختەکانی بڵاویبکاتەوە و خەڵکی پێ مەشخول بکات و ھەڵی بخەڵەتێنێت.

٢- شاسوار دەڵێت من تەقلیدی ئەوانی تر ناکەمەوە بەڵام لە رۆژێک بە ھەوای نەفس سەرکردایەتی دادەنێت و ھەر خۆشی بەدڵی خۆی ھەڵیدەوەشێنێتەوە ھەر کەسێکیش قسە بکای بوختانی بۆ دەکات و دەڵێت داوای کاندیدبوونی کردووە.

٣- لای شاسوار چالاکبوونی خۆبەخشانی نەوەی نوێ بە کۆمێنت و ڵایک دەبستێتەوە نەک پڕۆژە و بەرنامە.

٤- شاسوار ئەوەی ماستاوی بۆ بکات دەیکاتە نزیکی خۆی و دەبێت ئەڵقە لەگوێ بێت ئەگیانا ھەر کاتێک رەخنەیەکی جدیت ھەبێت و خەمی گۆڕانکاریت بێت ئەوا تۆ جێگات نابێتەوە.

٥- شاسوار کەس لەگەڵی ناتوانێ بەردەوام بێت تەنھا ئەڵقە لەگوێیەکانی نەبێت دەیەوێت وەکو بەبەغایەک بیت ئەو چی بڵێ تۆ بڵێ بەڵێ یان لە فەیسبووک بڵاوی بکەیتەوە. بەڵگەش بۆ ئەمە لە کۆی نۆ پەڕلەمانتاری عێراقی 2018 کەسی لەگەڵ نەما، لەم خولەی پەڕلەمانی کوردستان لەکۆی چەندان پەڕلەمانتار تەنھا سێ کەسی لەگەڵ مایەوە ئەمەش لەبەر ئەوەی دوانیان مێرد و ژنەکەیان پەڕلەمانتاری عێراق بوون و بەرژەوەندیان لەگەڵیان ھەبوو ئەوەی تریشی وەعدی سەرۆک لیستی پێ دابوو وە کردیە سەرۆک لیست بۆیە مایەوە.

٦- شاسوار بەحیساب بە تەمایی چاکسازییە بەڵام خەڵکانێک کاندید دەکات رۆژێک لەرۆژان  بە ھیچ شێوەیەک نە سیاسەتیان کردووە نە قسەش دەزانن ھەروەکو جاری پێشوو بینمان. کاتێک دەڵێن پێویستە خەڵکی شارەزا و بەتوانا بنێرەیە پەڕلەمان بەڵام دەڵێت و بیانووی ئەوەیە نابێت دەنگ ھی شەخسەکە بێت بەڵکو دەنگ ھی جوڵانەوەکە بێت. ھیچ کاتێک پێ خۆش نەبووە کەسێک شارەزا و بەتوانا دەرکەوێت چونکە لە لە پێگە و مەکانی خۆی ترسا و بە گومانە.

٧- شاسوار مانگانە 15 ھەزار دەدات بە گەنجان بۆ ئەوەی جوێن بە ئەم و ئەو بدەن لە پەیچە فەیکەکانی. کاکی سیاسی چاکسازی و گۆڕانکاری بەو شێوەیە نابێت.

٨- شاسوار زۆر کەم و کوڕی ھەیە سێ چوار جاریش تاقیکراوەتەوە و چی گۆڕاوە . چەندین جار لە پەیچە فەیکەکانی ھەزار پڕۆژە یاسای وەعد و وعودی داوە بە گەڕانەوەی پاشەکەوتی موچە و کەچی تەنھا قسەی سەر فەیسبوک بوون. دوو خولی پەڕلەمانی عێراق و یەکێکی کوردستان نەوەی نوێ ئەندام پەڕلەمانی ھەبوو چی گۆڕا، تەنھا شتێک شانازی پێوە بکات ڕەتکردنەوەی موچەی خانەنشینی سئ ئەندام پەڕلەمانەکەی کوردستانە ئەوەیش لەبەر ئەوە بوو مێردوو ژنی دوانیان لە بەغدا پارە و مووچەیەکی باشیان ھەیە مسۆگەرە ئەوەی تریشیان وەعدی پێدا بیکاتەوە پەڕلەمنتار. ئەگینا رەتکردنەوە مووچەی خانەنشینی جگە لە خۆڵکردنە چاوی خەڵک نەبێت ھیچی تر نیە.

٩- شاسوار سیاسەتی بە دوکان و کافتریای خێزانی و بنەماڵە  تێگەیشتووە. تەنھا خۆی خوشکی و خێزانی و خزمانی خێزانی ئەو جوڵانەوەیە بەڕێوەدەبەن جگە لەوان کەسی تر ناتوانێ ساحێب قەرار بێت. بۆیە نایەوێت لە شارەکان ئۆفیسی ھەبێت لەبەر تەقلید و شتی وا نییە تەنھا لە بەر ئەوەیە ھەر کاتێک بیەوێت دەرگای ئۆفیسەکەی دابخات و ڕەنج و ماندووبوونی ئەو ئەو ھەزاران گەنجانە بەفێڕۆبدات. دڵنیابن رۆژێک دادێت ھەر واش دەکات و دەرگای ئوفیسەکەی بەسەر ھەموو ئەو گەنجە خێر لە خۆ نەدیوانە دادەخات.

١٠- نەوەی نوێ و حزبی شاسوار زۆر جیاوازە. لە نەوەی نوێ کۆمەڵێک گەنجی ئازا و بوێر ھەن تەنانەت 250 دیناری تەبعیشیان پێ نییە بە ھیوان رۆژێک لە رۆژان خەونەکانیان بێتە دی بەڵام شاسوار لەم سەرەوە ھەر رۆژێک بە جل و بەرگێکی جوان چەندین سەیارەی گرانبەھا چەندان کۆشک و تەلار تەنھا و تەنھا بەکارھێنانی ئەو خەڵکە ناڕازیەی کە بەکاریان دەھێنێت بۆ ژیانە شاھانیەکەی.

١١. زۆرمان پێ گوت کاری ئۆپۆسیسێۆن ئاو دابەشکردن و بەنزین نییە بۆ ئەوەی توڕەیی خەڵکی فەقیری ھەولێر دابمرکێنیەوە پێویستە ئۆپۆسیسێون خەڵک ھۆشیاربکاتەوە بەڵام دیارە ئەو مەبەستی شتی تری ھەبووە.

١٢- شاسوار چەندین ئەندامی چالاکی خۆی دوورخستەوە تەنھا لەبەر ئەوەی لە کۆبونەوەیەک پرسیاریان لێ کرد فڵان رۆژ لەو بەروارە لە سەری رەش و ھۆتێلەکەی دھۆک لەگەڵ فڵانە کەس چیت دەکرد.

ھەزاران ھۆکاری تریش ھەیە کە وای لەئێمە کرد بکشێنەوە وە بڕیار بدەین کە رووی راستەقینەی نیشان بدەن.

خەڵکی کوردستان با چی تر ھەڵتۆقیوی سیاسی  ئەو خەڵکە بە ئەمەک و زۆڵملێکراوەی کوردستان بەکارنەھێنێت بۆ مەرامی شەخسی و سۆشیال میدیا و بنینی فڵان باڵوێز و کۆنسوڵ دواتریش شانازی پێوە بکات.

ئێمە کۆمەڵە گەنجێکی چالاک و زیندووبووین دوای لاوازبوونی گۆڕان و ئۆپۆزیسیۆن لە کوردستان بە ھیوا بووین ئۆپۆزیسۆنێکی راستەقینە دروستبکەین بە دەسەڵات بڵێن ئەوە خوار و خراپەکانتە نەک بچین ئاو وبەنزینیان پێ بدەین بۆ ئەوەی خەڵک ساردبکەینەوە.

 ئێمە بۆ ئەوە چوینە ناو ئۆپۆزیسیۆن بۆ ئەوەی باخچەیەکی گەشاوە دروستکەین بەڵام  ھەر کە چوین  لە سەری سەرەوە زبڵیان فڕێ دابوو کردبویانە زبڵدان. ئێمە زۆر ھەوڵمان دا ئەم زبڵخانە خاوێن بکەینەوە بەڵام خۆێ لە خۆی دا بەکەڵکی خاوێن کردنەوە نەدەھات.

لەو پێناوە زۆر قوربانیمان داوە ماددی و مەعنەوی بەڵام قەد گوێمان پێ نەداوە ھەمیشە گوتومە ئینشالا خودا بەدڵسافی ئەو گەنجانە دەکات کە بەدڵێکی پاکەوە لەگەڵن، زۆربەی خۆبەخشەکان شاھیدی ئەو قسەم بۆ دەدەن کە چەندین جار پێم گوتوونە.

ئەوەی لەسەرمن بوو بە ئەمانەتەوە دەیگەێنم بۆ ئەوەی خەڵک بزانێ نەک خەڵک دوای دەنگی پێ بدات و دوای بڵێت نەمانزانی.

بابەتی پێشتر

شێخ ئەدهەم بارزانی پشتیوانیی تەواوی بۆ سیاسەتەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربڕی

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێك پشوو راگەیەندرا

حكومەت سبەینێ چوارشەممەی بە پشووی فەرمی راگەیاند و تا ئێستا پشووەكانی جەژنی رەمەزان یەكلانەكراونەتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا…
Total
0
Share