شارەوانیی سلێمانی: کارکردن لە شەقامی 30 مەتریی چوارچرا بەردەوامە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کارکردن لە شەقامی 30 مەتریی چوارچرا، کە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەبەستێتەوە بە ناوچەی پیشەسازی و گەڕەکی خەلیفاوا و گەڕەکی چوارچرا بەردەوامە.

سەرۆکایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە فیدەری کارەبا لەو شوێنەدا بەرێوەبەرایەتیی کارەبا زۆر بە وردی کارەکان جێبەجێ دەکات بە مەبەستی گواستنەوەی سەرجەم کێبڵەکان بە شێوەیەکی زانستی و ئەندازەیی.

باس لەوەشکراو،ە ، لە ئێستادا سەرقاڵی گواستنەوەی فیدەرەکانن بۆ ئەو چەناڵە کۆنکرێتیەی کە بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدراوە و کارەکانی بۆری ئاوی گوێزەرەوەی 12 گرێیی دەستی پێکردوە و دوای تەواوبوونی ئەم دوو بڕگەیە کارەکانی تریش بەردەوامی دەبێت.

بابەتی پێشتر

عێراق لەبارەی نەوتەوە پلانێکی نوێ دادەڕێژێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: پێشمەرگەكانی مەفرەزە سەرەتاییەكان یادگار و ئەمانەتی سەرۆك مام جەلال و شەهیدە سەربەرزەكانمانن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share