نوێترین ئاماری تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بڵاوکرایەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون یەک لەسەر سێی ساڵی رابردووە.

سائر سەبری بەڕێوەبەری بەشی پەتا لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 187 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا گەیشتبووە 500 حاڵەت.

ئاشکراشیکرد، ئەمساڵ رێژەی تووشبوون یەک لەسەر سێی ساڵی رابردووە ئەمەش بەهۆی ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە رشاندنی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە گوندەکان و ئەو رێککارانەی لە کاتی تووشبوونی هاوڵاتییان بە نەخۆشییەکە گیراونەتەبەر رێژەکە بەو شێوەیە کەمیکردووە.

بابەتی پێشتر

گەرمترین شارەكانی جیهان لەم كاتەی ساڵدا دیاریكران

بابەتی دواتر

دەرزییەکی نوێ دروستدەکرێت کە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ لەناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share