لەسەر شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل کەسێک کوژرا

پۆلیسی زاخۆ رایدەگەیەنێت، “لە ئەنجامی درووستبوونی شەڕ لەسەر شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل کەسێک کوژرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی راگرتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شەقامی سەرەکیی ئیبراهیم خەلیل، نزیک گوندی چەم کورک شەڕ لەنێوان چەند کەسێکدا دروستبوو.

دەشڵێت، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا کەسێکی تەمەن 45 ساڵان کە خەڵکی باکووری کوردستانە بە چەقۆ بریندارکرا، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

باس لەوەش دەکات، تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی داد کرا و تۆمەتبارەکەش دەستگیرکرا، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی راپەڕین: کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا نۆ کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپاسی ئەو كەسەی كرد هەوڵەكەی ئاشكراكرد
مەلا بەختیار: سبەینێ زانیاریی زیاتر لەبارەی ژەهرخواردكردنمەوە دەخەمەڕوو

مەلا بەختیار، دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سبەینێ زانیاری و وەڵامی زیاتر لەسەر ژەهرخواردكردنەكەی…
Total
0
Share