153 فڕۆکەی جەنگیی چینی لە چواردەوری تایوان دەسنیشانکراون

وەزارەتی بەرگریی تایوان رۆژی سێشەممە رایگەیاند، کە 153 فڕۆکەی جەنگیی چینی لە دەوروبەری دوورگەکەدا دەستنیشانکرد، ئەمەش دوای ئەوەی پەکین مانۆڕی سەربازی بەرفراوانی ئەنجامدا لە سنوورەکە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتژمێر 5ی بەیانی رۆژی دووشەممەوە تاوەکو کاتژمێر شەشی رۆژی سێشەممە، 153 فڕۆکەی سەربازیی چینی لە ئاسماندا بەدیکراون کە ژمارەیەکی پێوانەیی بووە.

وەزارەتی بەرگریی تایوان باسی لەوەشکردووە، چاودێری 14 کەشتی دەریایی چینی لە هەمان رۆژدا کردووە لە سنووری وڵاتەکەی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە، پەکین فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەشتی جەنگی و بەلەمی پاسەوانی کەناراوەکانی نارد بۆ گەمارۆدانی تایوان، لەبەرامبەریشدا تایوان هێزی جوڵاند و هەردوولا کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیی بە ئاراستەی ژاپۆن هەڵدا هۆشداری دراوە بۆ چۆڵکردنی ماڵەکان

میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، کۆریای باکوور ئەمڕۆ پێنجشەممە مووشەکێکی بالیستیی تەقاندووە بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن. سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای…
Total
0
Share