بەهۆی زۆری دەنگی یەکێتییەوە راپرسییەک بە کەناڵێک سڕدرایەوە

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، کەناڵێک راپرسییەکی ئەنجامدا سەبارەت بە دەنگدانی هاوڵاتییان بە لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان لە رۆژی 20ی تشرینی یەکەمدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەنجامەکەی بەدڵی باڵێکی پارتی نەبوو راپرسییەکەیان پێ سڕدرایەوە.

راپرسییەکە کە کەناڵی رووداو بڵاویکردبووەوە، لەماوەی چەند رۆژێکی کەمدا، دەنگدەرێکی زۆری یەکێتی بەشدارییان تێداکرد و لیستی 129ی یەکێتی بە ئەنجامێکی زۆر پێش پارتی کەوتبوو.

بەهۆی ئەوەی ئەنجامەکان بە دڵی ئەوان نەبوو، بە فشاری باڵێکی ناو پارتی راپرسییەکە بە کەناڵەکە سڕدرایەوە و دانەیەکی نوێ بڵاوکرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی دەبات

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە، پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی…
Total
0
Share