سێیەمین هەوڵی کوشتنی ترەمپ پووچەڵكرایەوە

پۆلیسی کالیفۆرنیا دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە ویستوویەتی بە چەکەوە بچێتە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپەوە.

پۆلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیا ئاشکرایکردووە، لە کاتی پشکنینی ئەو کەسانەی دەچوونە شوێنی کۆبوونەوەی جەماوەری دۆناڵد ترەمپ کەسێک دەستگیرکراوە کە ژمارەیەک چەکی پێبووە جگە لە پاسپۆرتی ساختە و تابلۆی ئۆتۆمبێلی ساختە.

تۆمەتبارەکە ناوی فیم میلەرە تەمەنی 49 ساڵانە و لە ویلایەتی لاس فێگاس دادەنیشێت، لە زیندان بووە و رۆژی شەممە بە بارمتەی یاسایی ئازادکراوە.

پۆلیسی کالیفۆرنیا جەختیکردووەتەوە، هیچ زیانێک بەر ترەمپ و ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە نەکەوتووە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بێمانایە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بێهیوایی خۆی لە دانوستانی ئەتۆمیی داهاتوویان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی…
Total
0
Share