بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی حەوتەم سەبەتەی خۆراك بە داتای مانگی نۆ و دەشڵێت، “دوو ماددە بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان زیادكراوە”.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چەند رۆژێكە دەستكراوە بە حەوتەم سەبەتەی خۆراك بە داتای مانگ و لە رێگای بریكارەكانەوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.
راشیگەیاند، بۆ ئەم مانگە دوو ماددە بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان زیادكراوە كە ماش و نۆكە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوشێوەی مانگەكانی پێشتر برنج، زەیت، شەكر، دۆشاو، نیسك و لەتكەنۆك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.