دانا عەبدولكەریم: وەك وەزیر لە كارەكانم بەردەوامدەبم

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، تەنها پابەندە بە بڕیاری جڤاتی هەڵبژێردراوی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان و بڕیاری هیچ كەسێكی دیكە بۆ كشانەوە لە حكومەت پەسەندناكات و دەشڵێت، “وەك وەزیر لە كارەكانم بەردەوامدەبم”.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن رایگەیاند، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی، رایگەیاند، هەمووان دەزانن لەسەرەتای ئەمساڵدا گۆڕان كۆنفرانسی نیشتمانی بەست و دواتر هەڵبژاردنی ناوخۆیی گۆڕان دەستیپێكرد كە راسپاردەی كۆنفرانس بوو دەبێت هەڵبژاردن بكرێت، ئێمە 26 مەكۆمان هەیە و هەڵبژاردن لەسەرجەمیان ئەنجامدرا و باژێرەڕەوان دانراوە، واتا باژێڕەوانەكان دیاریكراون، دواتر سێ كەس بەنوێنەرایەتیی رەوەندی دەرەوە هەڵبژێردراون و كەسێكیش كراوەتە نوێنەری ژنان، دوای ئەوەی سەرۆكی جڤاتی گشتی هەڵبژێردرا ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بووە 31 كەس و بەپێی دەستووری گۆڕان مستەفا سەید قادر دەبێتە ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و سەرجەمیان دەبنە 32 ئەندام.

دەشڵێت، جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان هەر بڕیارێك بدات 100% پابەندم پێوەی و هیچ كەسێكی دیكە مافی بڕیاردانی نییە و وتیشی، “جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان هەر بڕیارێك بدات 100% پابەندم پێوەی و هیچ كەسێكی دیكە مافی بڕیاردانی نییە لە رۆژی 9ی 10ی 2024 كۆبوونەوەیەك كراوە بەناوی جڤاتی نیشتمانییەوە كە ئەو برایانامان رێكیانخستووە و شوێنێكیان كردووە بە مەكۆ بۆ خۆیان، دوو بڕیاریانداوە هەردوو بڕیارەكەی ئەو رۆژە پووچەڵن و كاریان پێناكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێرەوەیی: پارتی پێماندەڵێت نابێت لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانی ببەستن ئەمە کەی لە وڵاتێکی دیموکراسیدا جێگەی دەبێتەوە؟

لەتیف نێروەیی ڕایدەگەیەنێت، پارتی گلەییمان لێدەکەن لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانیمان پێکهێناوە. لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share