ژنێک کە دایک و باوکی کوشتووە سزای زیندانی هەتا هەتایی دەدرێت

ژنێکی بەریتانی بە تۆمەتی کوشتنی دایک و باوکی و دواتر شاردنەوەی تەرمەکانیان بۆ ماوەی چوار ساڵ، سزای زیندانی هەتا هەتایی دەدرێت.

ڤێرجینیا مەککۆلۆ، دایک و باوکی کوشتووە و تەرمەکانیانی بۆ ماوەی چوار ساڵ لە ماڵێکدا شاردووەتەوە.

پارەکانی دایک و باوکی خەرجکردووە و هەوڵێکی زۆری داوە بۆ شاردنەوەی کاریگەرییەکانی تاوانەکەی لەناو خێزانەکەیدا، لە رێگەی تۆڕێکی درۆوە.

ئەو ژنە دواتر لە دادگا دانی بەوەدا ناوە کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2019 لە باشووری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا دایک و باوکی کوشتووە.

دادوەر جێرمی جۆنسۆن، لە دانیشتنی دادگادا سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر ڤێرجینیادا سەپاند و رایگەیاند، “ئەو کردارە پێشێلکردنی ئەو متمانەیەیە کە دەبێت لەنێوان منداڵ و دایک و باوکدا هەبێت”.

بەپێی راپۆرتە رەسمییەکان، لە ساڵانی رابردوودا بەریتانیا شایەتحاڵی رووداوەکانی کوشتن و دزیکردن بووە.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی باڵای ئەمریکا کۆبووەوە

بابەتی دواتر

دوای زریانی میڵتن چاڵی گەورە لە فلۆریدا دەرکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: له‌ماوه‌ی 36 كاتژمێری داهاتوو فڕۆكه‌خانه‌ی كابول مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداریی دەدات لەوەی كە ژماره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستی بكرێتە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول. ئەنتۆنی بلنكن، وەزیری دەرەوەی…
Total
0
Share