هەردی سەڵاح باس لە مەترسییەک دەکات

هەردی سەڵاح کاندیدی لیستی 129 ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پارتی لە شاری هەولێر دەستی بە تیرۆری ئای تی کردووە.

هەردی سەڵاح لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پارتی هەستی بەترس و فەشەلی خۆی کردووە، بە تیرۆری فکری نەوەستاوە بە تیرۆری جەستەیی نەوەستاوە دەستی بە تیرۆری ئای تی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، حزبێکی 78 ساڵ ئەزموون لە دوو وشەی من ترساوە کە وتوومە نابێت هەژماری من هەژماری دز بێت، هاتوون ئەو پەیجەیان ریپۆرت کردووە کە ئەو ڤیدیۆیەی منی بڵاوکردووەتەوە.

ئاشکراشیکرد، مێردمنداڵێك کە کوڕی سەرۆکی حکومەتە لەگەڵ کۆمپانیایەک رێکەوتووە هەر پۆستێک بە دڵی ئەوان نەبێت ریپۆرتی لێبدەن، وا دەزانن من بەمە بێدەنگ دەبم.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی باڵای ئەمریکا کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن و سیخوڕیکردن کرا بە بەرنامە، بەڵام بڕیارە دروستەكەمان دا

سەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، پشوودرێژ و دانبەخۆداگرم بەرامبەر پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و دەشڵێت، بڕیاری گۆڕانکاریی ڕیشەییمدا لە سەرپەرشتیارانی…
Total
0
Share