هەریەکە لە پەرلەمانی ئەوروپا و رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەمواری یاسای باری کەسێتی راگەیاند و رەخنەی توندیان لە یاسادانەرانی وڵاتەکە گرت.
ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، هەمواری یاسای باری کەسی پێشێلی مافی ژنان و منداڵان دەکات، ئەگەر پەسەندبکرێت بە شێوەیەکی توندتر جێبەجێدەکرێت.
لای خۆیەوە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوایکرد، بەپەلە کارکردن بۆ هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە رابگیرێت.
هەمواری یاسای باری کەسێتی عێراق لە ئێستادا تەنها پەسەندکردنی ماوە لە ئەنجومەنی نوێنەران و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنەکەش ناڕەزایەتی خۆیان لەبارەی پەسەندکردنەکە راگەیاندووە.