زانکۆی سلێمانی وادەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران رایگەیاند، 22 ی ئەم مانگە ساڵی نوێی خوێندنی 2024- 2025 لە زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات.

د. شیروان حەمەساڵح یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران رایگەیاند، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی زانکۆ لە 22 ی ئەم مانگە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لە زانکۆکەمان و لەو رۆژەوە خوێندکاران دەتوانن دەستبکەن بە مامەڵەکردن بۆ وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەیەکی کەمە ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر تێچووی بەشە ناوخۆییەکان کە بڕەکەی 700 ملیۆن دینارە، هەر بەم هۆیەشەوە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دواکەوتووە.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێك كەوتە ناو رووباری سۆران

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی تەندروستیی دەروونییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share