زانکۆی سلێمانی ریزبەندیی یەكەمی بەدەستهێنا

لۆگۆی زانكۆی سلێمانی

بەپێی ریزبەندیی دامەزراوەی (Times Higher Education) زانكۆی سلێمانی پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق بەدەستهێنا.

پ.د. كۆسار محەمەد عەلی، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بۆ یەكەمجار زانكۆی سلێمانی، وەك زانكۆیەكی كوردستانی لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەكەمی بەدەستهێنا لە مێژووی زانكۆكانی عێراق و كوردستاندا، ئەمەش دەستكەوتێكی گرنگە بۆ زانكۆی سلێمانی، بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران، بۆ شاری سلێمانی و هەرێمی كوردستان.

وتیشی، “ئەوەی گرنگە لەمەدا ئێمە لە یەكێك لە دەزگای سەرەكییەكانی ریزبەندیی زانكۆكانی جیهان كە دەزگای (Times Higher Education)ی بەریتانی-نێودەوڵەتیی گرنگە بۆ رانكینی زانكۆكان ئێمە پلەی یەكەممان بەدەستهێناوە”.

د. كۆسار ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵانی رابردوودا زانكۆی سلێمانی لە ریزبەندی دەزگاكەدا لەسەر ئاستی جیهان لە پلەبەندیی 2800 بۆ 2900دا بوو، ئێستا هاتووەتە پێشەو بۆ 1000 بۆ 1200، بڕینی دوو هەزار ستێپ بۆ پێشەوە گرنگە بۆ زانكۆی سلێمانی و هەرێمی كوردستان.

زانكۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لە سەرتاسەری عێراقدا، تەنها 21 زانکۆ بەهۆی ئەوەی گشت مەرجەکانی دامەزراوەی تایمز-یان تێدایە، ڕیزبەندییان بۆ کراوە. زانکۆ بەشداربووەکانی تر، کە ژمارەیان 58 زانکۆیە، نەیانتوانیوە بچنە ریزبەندییەکەوە و تەنها بە “Reporter” ناسێندراون؛ واتە مەرج و داواکارییەکانی دامەزراوەی ناوبراویان تێدا نییە.

ئاماژەشدەدات، دامەزراوەی تایمزی بەریتانی، شانبەشانی دامەزراوەی شانگەهای و دامەزراوەی کواکەرێلی سیمۆندس، یەکێکە لە سێ سەرەکیترین ئەو دامەزراوانەی لە سەر ئاستی جیهان چەندین ریزبەندیی جیاجیا بۆ زانکۆکان دەکات؛ گرنگترینیشیان، “ریزبەندیی زانکۆکانی جیهان”ە، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین و گشتگیرترین ریزبەندییەکان و لە هەڵسەنگاندنی زانکۆکاندا پشت چەندین پێوەر دەبەستێت.

بابەتی پێشتر

داهاتی گەشتیاریی پەکین بۆ هەفتەیەک نزیکەی 3.8ملیار دۆلار بووە

بابەتی دواتر

کەسوکاری کوژراوێک لە هەولێر ناڕەزایی دەردەبڕن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share