یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت”.

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لە رۆژی جیهانیی مامۆستایان کە 5ی تشرینی یەکەمە، و هەروەها رۆژی مامۆستایانی کوردستان کە 6ی تشرینی یەکەمە، داواکارین لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان قەرەبووی ئازاری جەستەیی و دەرونی و هزریی ساڵانی رابردووی مامۆستایان بکەنەوە”.

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت، “پێداگرین لەسەر ئەوەی مووچەی تەواوی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت، هەروەها پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەر و مامۆستایان دەستپێبکاتەوە کە لە ساڵی 2016ەوە راگیراوە”.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، پێویستە زەوی دابەشکردن یان پرۆژەی نیشتەجێبوون دەستپێبکاتەوە.

 

بابەتی پێشتر

برای چالاکوانێکی دەستگیرکراو لە هەولێر بێڕێزی پێدەکرێت

بابەتی دواتر

کۆبۆنی بەشەخۆراکی مانگانە دەکرێت بە کارتی ئەلیکترۆنی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share