بەڵێنێكی تەیف سامی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرابوو

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڵێنێكی وەزیری دارایی عێراق بۆ مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرادەكات و دەڵێت، “تەیف سامی جەختیكردووەتەوە كە ئەمساڵ هیچ مووچەیەكی مووچەخۆرانی هەرێم نافەوتێت”.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوو رۆژ لەمەوبەر تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق سەردانی پەرلەمانی عێراقی كرد و جەختیكردەوە كە ئەمساڵ هیچ مووچەیەكی مووچەخۆرانی هەرێم نافەوتێت و تا كۆتایی ئەمساڵ هەمووی دەنێردرێت.

وتیشی، “وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە كە بەشێكی تێبینییەكانی عێراق كە لەسەر لیستی مووچە هەیبووە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە چارەسەركراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ هەیبەت حەلبوسی: ئومێدمان پێتانە کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا بۆ بوونی هەیبەت حەلبوسی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ئومێدمان پێتانە…
Total
0
Share