تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە ئوتۆمبێلەکەی لە جۆری تەکسی لەناو قەزای سەیدسادق دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت و، دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.

دەشڵێت، تۆمەتبار (د.م.ق.) لەدایکبووی 1996 دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

داشکاندنی سزاکانی هاتوچۆ تاوەکو کەی بەردەوامدەبێت؟

بابەتی دواتر

400 چەکی قەرەبووی ماددەی 140 دەگاتە کەرکوک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share