چوار هۆكاری بەرزبوونەوەی تووشبوون بە جەڵتە لە گەنجاندا

توێژینەوە نوێیەكان ئاماژە بە زیادبوونێكی بەرچاوی رێژەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ لەنێو گەنجاندا لە ویلایەتە یەكگرتووەكاندا دەكەن، بەپێی ئامارەكانی وڵاتەكە رێژەی ئەو پێگەیشتووانەی تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 44 ساڵدایە و تووشی جەڵتە بوون لەنێوان ساڵانی 2019 و ساڵی رابردوو رووی لە زیادبوون كردووە.

پزیشك و توێژەران هەوڵدەدەن هۆكارەكانی ئەو زیادبوونە بزانن، لەئێستاشدا چوار هۆكاری سەرەكییان دیاریكردووە، كە یەكەمیان بەرزبوونەوەی ئاستی قەڵەوییە لەنێو گەنجاندا.

ئەندرۆ مۆران، پزیشكی دڵ و زانای بواری پەتا ل زانكۆی كۆڵۆمبیا بۆ پێگەی “یاهوو لایڤ”ی رایگەیاند، پێنوێنیی زیادبوونی قەڵەوی لەنێو پێگەیشتوو و گەنجامدا زۆر زیاترە بەراورد بە پێگەیشتووانی بەتەمەن.

ئەم زیادبوونە بەشێوەیەكی بنەڕەتی پەیوەندی بە گۆڕان لە شێوازی ژیان و خۆراكەوە هەیە، بەجۆرێك لە ئێستادا ژەمە خێراكان و خۆراكی دروستكراو بووەتە بەشێكی سەرەكی لە سیستمی خۆراكی زۆر كەس.

سیستمی خۆراكی كوالێتیی نزم و شێوازی ژیانی زیاتر تەمبەڵانە، وەك ئەوەی بایری میرز، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ دەیڵێت بووەتە هۆی “پەتای قەڵەویی شەكرە” وەك ئاماژەیەك بۆ زیادبوونی حاڵەتەكانی قەڵەوی و نەخۆشیی شەكرە، كە دەبنەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، ئەمەش دەبێتەهۆی لاوازبوونی دڵ و تێكچوونی خوێنە دەمارەكان.

هۆكاری دووەم وەك ئەوەی توێژەران تێبینییان كردووە كاریگەریی پەتای كۆڤید-19یە لەسەر تەندروستیی دڵ، توێژینەوەكان دەریانخستووە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیان بەم ئەندام گرنگەی جەستە و دەمارەكان دەگەیەنێت.

لەماوەی دوو ساڵی یەكەمی بڵاوبوونەوەی پەتاكەدا، زیادبوون بە رێژەی 30%ی مردن بە جەڵتەی دڵ لەنێو ئەو كەسانەی تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 44 ساڵدایە بەدیكرا.

هۆكاری سێیەمی زیادبوونەكە، پشتگوێخستنی چاودێریی تەندروستیی خۆپارێزییە، بەپێی وتەی شارەزایان پشتگوێخستنی ئەم لایەنە بەتایبەت لەنێو پیاواندا، واتە هەستنەكردن بە تووشبوونیان بە حاڵەتەكانی وەك بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و شەكرە تا گەیشتنی بە قۆناغە پێشكەوتووەكان.

دواهەمین هۆكاریش، بەپێی پێگەكە، چەندین هۆكاری مەترسیداری پەیوەست بە كچانی گەنج زیاتر دەگرێتەوە، لەوانە زیادبوونی رێژەی جگەرەكێشان، نێرگەلە و جگەرەی ئەلیكترۆنی، سەرەڕای فشاری پەیوەندیدار بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كە رۆڵی هەیە لە كاریگەری دروستكردن لەسەر سوڕی مانگانە و ئاستی هۆرمۆنەكان، كە ئەمانەش مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ زیاددەكەن.

بابەتی پێشتر

دوای 10 ساڵ لە رفاندنی فەوزییە گەڕێندرایەوە باوەشی خێزانەکەی

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share