قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت، گۆڕانكاریی راستەقینە تەنها بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكرێت و دەشڵێت، “پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی مێژوویی بوو و لە ناخی دڵەوە قسەی تەواوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی كردووە و بوێرانە پەیامەكەی گەیاندووە و دەستخۆشی لێكراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە دەڤەری راپەڕینین كە خەڵكەكەی تێكۆشەرە و یەكێتی رەگ و ریشەی لەم ناوچەیە داكوتیوە.
ئاشكراشیكرد، گۆڕانكاریی راستەقینە تەنها بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكرێت و یەكێتی جیاكاری لە نێوان ناوچەكاندا ناكات و خزمەتی سەرجەم ناوچەكان وەك یەك دەكات.