دوای عێراق، ئێرانیش سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی ئێران رایگەیاند، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان راگیران.
باس لەوەش دەکات گەشتەکانی ئەمشەو بۆ سبەینێ چوارشەممە دوادەخرێن.
ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش راگیران.