لە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدرا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە كەمێك پێش ئێستا لە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدراوە.

راشیگەیاند، ئاگاداركردنەوەی زەنگەكە پەیوەندیدارە بە هێرشە مووشەكییەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، كە زیاتر لە 200 مووشەكی ئاراستەی باشووری ئیسرائیل كردووە.

هاوكات فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتيی هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەكە راگیران.

بابەتی پێشتر

ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەکاندا داخرا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە قەرەبوویەکی بچووکە بەرامبەر ئەو قوربانییەی داویەتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ قەیس خەزعەلی رایگەیاند، بەپارێزگابوون و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە ئەرکی هەموولایەکە و پێویستە بەرپرسانە…
Total
0
Share