دوا زانیاری لەسەر مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆی فەرمانبەرانی هەرێم

ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی عێراق بووین و پێیان راگەیاندین، لەماوەی دوو رۆژدا کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشت دەنێردرێت، دەشڵێت، “دواتریش بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت”.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی باسی لەوەشکردووە، لە لیستی مووچەی مانگی هەشتدا بەشێکی داتا و زانیارییەکان پێویستی بە پێداچوونەوە و روونکردنەوە بووە، دەشڵێت، “پێیان وتین لەماوەی دوو رۆژدا بڕیاری خەرجکردنی تەواوکاریی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت.”

لەبارەی مووچەی مانگی نۆوە باسی لەوەکردووە،  لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی 82 رۆژی پێشوودا، لە هەرێمی کوردستان فەرمانبەران و مووچەخۆران تەنها یەک مووچەیان وەرگرتووە و هاوڵاتییان باس لەوەدەکەن، دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە بازاڕی سستکردووە.

بابەتی پێشتر

بڕیاری دامەزراندنی توێژێكی دیكەی هەرێم دەرچوو

بابەتی دواتر

ئەمریکا هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share