موشەکی لوبنانییەکان لە ناوەڕاستی شاری تێل ئەڤیڤ-یدا

میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە، چەند مووشەکێک لە لایەن حیزبوڵڵای لوبنانەوە ئاڕەستەی ئیسرائیل کراوە و لە شاری تێل ئەڤیڤ دا کەوتوونەتە خوارەوە و بەهۆیەوە رێگایەکی سەرەکیی لە شارەکە داخرا.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ژمارەی مووشەکەکان 10 دانە بوون و ناوەڕاستی شارەکەیان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

راستەوخۆ دوای هێرشەکە، حزبوڵڵای لوبنانی بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە راگەیاند.

سوپای ئیسرائیلیش، سوپا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوەڕاستی ئیسرائیل دەنگی دایەوە بەهۆی مووشەکەکانەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ، فیرقەی 98ی سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی ئامانجداری لە باشووری لوبنان دەست پێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە راگەیاند. ئەپیکور…
Total
0
Share