کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمشەو لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمەباران دەبارێت و لە سنووری ئیدارەی راپەڕین هەندێک کات ئەگەری تاوەباران و برووسکە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممەوە دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و لەکاتەکانی شەودا لەناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم نمەباران دەبێت کە بەتایبەتى لەسنوورى ئیدارەى راپەرین، هەندێک کات دەگۆرێت بۆ تاوەباران و بروسکە بە شێوەی بچربچر .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی چوارشەممەوە دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچەى شاخاوى ئەگەرى نمەباران هەیە  و پلەکانی گەرمی بە رێژەی سێ بۆ چوار پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.

باس لەوەشکراوە، لە هەندێک کات لەناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەتى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و (ناوچەکانی گەرمیان) ئەگەری چالاکبوونی با هەیە بۆ 40 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی حکومەتی عێراق: رێوشوێنەکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەستیانپێکردووە

بابەتی دواتر

نرخی کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 9 دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share