یانەی شورتە: ئامادەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی هیلالی سعودی

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی شورتە رایگەیاند، لە پاڵەوانییەتییەکانی خولی ئەستێرەکانی ئاسیا، ئامادەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی هیلالی سعودی لە سبەینێ سێشەممەدا.

وەهاب تائی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تیپی تۆپی پێی عێراق باشترین نوێنەرایەتی دەکات و ئامادەکارییەکان بە باشترین شێوە بەڕێوەدەچن.

باسی لەوەشکردووە، سەرجەم یاریزانان بەتەواوی ئامادەکارییان بۆ یارییەکە کردووە و ئیرادەیەکی گەورە هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی ئەرێنی.

ناوبراو جەختیشیکردووەتەوە، “هاندەرانی خۆمان دڵنیادەکەینەوە کە تیمی پۆلیس باشترین نوێنەری عێراق دەبێت لەم ئالنگارییە گرنگەی کیشوەرەکەدا”.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 263 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

بابەتی دواتر

چیرۆکی هەڵکەندنی بیری نەوتی بابەگوڕگوڕ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكانی هازارد قورس نییە

تیمی پزیشكی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایكرد، پێكانەكەی هاری ماگوایەر قورس نییە و دەتوانێت لە یاریی داهاتوودا ئامادە بێت.…
Total
0
Share