كاتی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ گەیشتنی 243 ملیار دینارەكەی بەغداد لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەكرێت.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ بەغداد 243 ملیار دینار بنێرێت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچەی مانگی هەشت و بە گەیشتنی ئەو پارەیە راستەوخۆ لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەكرێت.

راشیگەیاند، ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی نۆ كۆتاییهاتووە و بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی نۆ بنێرێت راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بابەتی پێشتر

بۆ قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژی هەڵبژاردن بڕیار درا

بابەتی دواتر

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی: ژمارەی تووشبووان بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share