کات و شوێنی بەخاکسپاردنی نەسروڵا دەبێتە جێگای مشتومڕ

ماوەی 24 کاتژمێر بەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداریی گشتیی حزبوڵای لوبنان تێپەڕدەبێت، وێرای دۆزینەوەی تەرمەکەی هێشتا کات و شوێنی بەخاکسپاردنی ئاشکرانەکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، تەرمی حەسەن نەسروڵا ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبەکەی لەژێر داروپەردووی ئەو باڵەخانەیەدا دۆزرانەوە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کرابووە ئامانج.
لەدوای دۆزینەوەی تەرمی ناوبراو کات و شوێنی بەخاکسپاردنی بووە جێگای باسی بەشێک لە میدیا عەرەبییەکان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حزبوڵاوە بڵاویکردەوە، ناوبراو لە زێدی خۆی لە ناوخۆی لوبنان بەخاکدەسپێردرێت و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کاتی بەخاکسپاردنەکەی ئاشکرادەکرێت.

حزبوڵا دەیەوێت بە رێورەسمێکی شایستە تەرمی ناوبراو بەخاکبسپێرێت و بەهۆی مەترسیی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا وادەکەی دیارینەکردووە.

لای خۆیانەوە میدیاکانی عێراق لە زاری گروپە شیعیەکانەوە بڵاویانکردەوە، داوا دەکرێت تەرمەکە بهێنرێتە عێراق و لە رێورەسمێکدا لە مەزاری ئیمام حسێن لە شاری کەربەلا بەخاکبسپێردرێت.

چاوەڕێدەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا حزبوڵا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی کات و شوێنی بەخاکسپاردنەکە بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 عێراق: تائێستا هەرێم پابه‌ندی یاسای بودجه‌ نەبووە و هیچ داهاتێكی ڕادەست نەكردووە

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی یاسای بودجه‌ نەبووە و هیچ داهاتێكی راده‌ستی حكومه‌تی فیدڕاڵ نەكردووە.…
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: سوورین لەسەر بڕگەكانی تایبەت بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە و پارێزگاكان

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سوورین لەسەر بڕگەكانی…
Total
0
Share