عومەری سەید عەلی پۆستی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانی رادەستی دانا ئەحمەد مەجید کرد

لە رێورەسمێکدا کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو عومەری سەید عەلی دەستبەرداری پۆستی رێکخەری گشتیی بوو و دانا ئەحمەد مەجید شوێنی گرتەوە.

لە 18 ی ئەم مانگە عومەری سەید عەلی بە شێوەی رەسمی دەسەڵاتەکانی بە شێوەیەکی کاتی رادەستی دانا ئەحمەد مەجید کرد.

دەستبەکاربوونی رێکخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتێکدایە، کە دوێنێ هەینی بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی لەبارەی وردەکاریی بەڕێوەچوونی رێورەسمەکە بە بڕیاری هەریەکە لە چیا نەوشیروان مستەفا و نما نەوشیروان مستەفا کارکردن لە بارەگای سەرەکی بزووتنەوەکە کە لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانییە راوەستا.

بابەتی پێشتر

سێ رۆژ ماتەمی گشتی لە عێراق راگەیەندرا

بابەتی دواتر

دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی دوادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share