سەرۆکی لیژنەی دارایی: بە حکومەتی هەرێممان وت دەبێت بە بانکیکردنی مووچە لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە بێت

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بانکە فیدڕاڵییەکان بە گوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دووپاتکرایەوە.

باسی لەوەشکردووە، جگە لە بەبانکیکردنی مووچە لە کۆبوونەوەکاندا باس لە پرسەکانی دروازە سنوورییەکان و باج و داهاتەکان و بابەتی نەوتیش کراوە.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، رێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ پێداچوونەوەیەکی گشتیر بە گرێبەستە نەوتییەکان و گونجاندنیان لەگەڵ دەستووری عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم.

نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی سەردانەکەوە باسی لەوەکردووە، کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجامداوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار ستار: جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لە بانگەشە باسی ئازادیی دەکات کەچی لە ناوچەکانی خۆیان دەستی ناوەتە بینی خەڵکەوە

رێبوار ستار رایگەیاند، لە وتارەكەی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لەكاتی بانگەشەدا، شتگەلێكی باسدەكرد لە فەرهەنگی ئەودا جێگەی نەدەبووەوە،…
Total
0
Share