ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی پێنجشەممە لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆوە بەمەبەستی قیرتاوكردنی بەشێك لە شەقامی شاڕێی پێشمەرگە و بە دیاریكراویی بەردەم دادگای سلێمانی دادەخرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوە و تێیدا هاتووە، سبەی پێنجشەممە لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆوە بەمەبەستی قیرتاوكردنی بەشێك لە شەقامی شاڕێی پێشمەرگە و بە دیاریكراویی بەردەم دادگای سلێمانی دادەخرێت لە سایدی ڕۆیشتوو بەرەو دەرەوەی شار.

هەر لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، داواكارین لە هاوڵاتییان رێگاكانی چواردەوری بەكاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share