ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی دۆخی لوبنان کۆدەبێتەوە

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتی لوبنان سازبکات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، دانیشتنەکە لە کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و جگە لە پرسی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان هیچ پرسێکی دیکە گفتوگۆی لەبارەوە ناکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە بەرەی جەنگی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس خاکی فەلەستینی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە لوبنان.

تا ئێستا بەهۆی ئەو هێرشانەوە نزیکەی نیو ملیۆن هاوڵاتی لوبنانی دانیشتووی باشووری وڵاتەکە ئاوارەبوون و بەپێی ئامارەکانیش زیاتر لە 500 کەس کوژراون و هەزارن کەسیش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

گرژی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران روویدا

بابەتی دواتر

سایلۆی سلێمانی: شایستەی دارایی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share