هەڤاڵ ئەبوبەکر: سبەینێ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە سبەینێ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکات.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وابڕیارە سبەینێ چوارشەممە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، داوادەکەین بانگەشەیەکی ئارام بەڕێوەبچێت و لایەنەکان پەنا بۆ ناوزڕاندنی یەکتر نەبەن.

وتیشی، داوامان لە سەرۆکایەتیی هەرێم کرد پێش هەڵبژاردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆببێتەوە

بڕیارە رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100کورسیی پەرلەمان دەکەن.

بابەتی پێشتر

چەند بریارێک لە سودانییەوە بۆ ئەو لوبنانییانەی لە عێراقن

بابەتی دواتر

وەفدێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەگاتە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فارس عیسا: هەنگاوی یەکەم نراوە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی…
Total
0
Share