وەفدێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەگاتە هەرێم

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی لیژنەی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەکە بگاتە شاری هەولێر.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، بڕیارە وەفدەکەی لیژنەی دارایی عێراق بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بگەنە فڕۆکەخانەی هەولێر و دواتر سەردانی وەزارەتی دارایی بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەکە کۆببنەوە.

ئاشکراشیکرد، ئامانج لە سەردانی وەفدەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی کێشەکانی بەردەم دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، تۆمارکردنی بایۆمەتری و چەند پرسێکی دیکەی داراییەوە.

پێشتر نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەکە رایگەیاندبوو، پرسی مووچە و گومرگ و دەروازەکان بابەتی کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم پێکدەهێنن.

 

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەکر: سبەینێ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

نەوتی سپی لە سەنتەری شارەکان دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share