بەرزبوونەوەی توشبووانی کۆرۆنا لە هیندستان نرخی نەوتی دابەزاند

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دڵەڕاوکێکانی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هیندستان و یابان، کە سێیەم و چوارەم هەناردەکاری نەوتن لە جیهاندا.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 8 سەنت و ڕێژەی %0.1 دابەزی و نرخەکەی گەیشتە 66.03 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی بەڕێژەی %1.1 نرخەکەی بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 4 سەنت و ڕێژەی %0.1 دابەزی و گەیشتە 62.10 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی بەڕێژەی %1.2 بەرزبووەوە.

کازۆهیکۆ سایتۆ، گەورە شیکەرەوەی بواری وزە لە کۆمپانیای Fujitomi Co ڕایگەیاند، مەترسییەکانی زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەردوو وڵاتی هیندستان و یابان دڵەڕاوکێی لە بازاڕی نەوتدا دروستکردووە، بەتایبەت بڵاوبوونەوەی زۆری ڤایرۆسەکە لە هیندستان کاریگەریی نەرێنیی کردووەتە سەر نرخی نەوت.

ناریندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کرد، بڕۆن و ڤاکسین وەربگرن، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە هیندستان ڕوبەڕووی شەپۆلێكی گەورەی ڤایرۆسەکە بووەوە و ژمارەی پێوانەیی توشبووانی ڕۆژانەی تۆمارکرد لەجیهاندا.

بابەتی پێشتر

کالیەری 3-2 ڕۆما

بابەتی دواتر

باشترینەکانی ئۆسکاری 2021 دیاریکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت گەیشتە سەروو 44 دۆلار

نرخی نەوتی خاو بۆ بەرزترین ئاستی دوو مانگی ڕابردوو بەرزبووەوە، بەچەند هۆكارێكی هاندەر لەوانە سەرەتاكانی دەركەوتنی ڤاكسینی دژ…
Total
0
Share