وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، داواکارییەکیان پێشکەشکردووە بۆ کۆبوونەوەی بەپەلەی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی لەبارەی دۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پێگەی ئێکس بڵاویکردەوە، لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی وەزاری، پێشنیارێکم خستەڕوو بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی باری نائاسایی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی بە ئامانجی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ وەستاندنی دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان.
ناوبراو جەختی لە گرنگی کردەوەی بەپەلە و بەکۆمەڵ بۆ پاراستنی گەلی لوبنان و داکۆکی لە مافە رەواکانیان بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان کردەوە.
باسی لەوەشکردووە، هاودەنگی عەرەبی و ئیسلامی نوێنەرایەتی پایەیەکی بنەڕەتییە لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ناوچەکە.