قوباد تاڵەبانی: ئەوروپا و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان چاودێریی هەڵبژاردن بكەن

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران بەجیا لەگەڵ هەر یەكە لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق و رادۆ بوتۆم، بەرپرسی نوێی ئۆفیسی یەكێتیی ئەوروپا لەهەرێمی كوردستان و هەروەها ئازمۆند ئاوكروست و هانی حوسێنی، پەرلەمانتارانی وڵاتی نەرویج كۆبووەوە.

لە هەرسێ كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ دووشەممە لە هەولێر بەڕێوەچوو گفتوگۆكرا لەبارەی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دیاردەی كۆچی گەنجانی هەرێم بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
سەبارەت بە كۆچی نایاسایی گەنجان بۆ ئەوروپا، جێگری سەرۆك وەزیران، جەختیكردەوە باشترین چارەسەر بۆ رێگریكردن لە كۆچی نایاسایی گەنجان ئەوەیە دۆخی گەنجان لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان باشتربكرێت، هەربۆیە وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا لە ڕێگای پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە هەرێم و رەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان و پرۆژەی ڕاهێنانی گەنجان لە بوارە جیاوازەكان بە تایبەتیش لە بوارەكانی كارسازی و داهێناندا باشتردەتوانن رێگری بكەن لە كۆچی نایاسایی گەنجان.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكاندا قوباد تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كردەوە لە هەرێمی كوردستان كە گوزارشت لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان بكات، بۆ ئەمەش دوایكرد ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بە وردی چاودێریی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان بكەن.

بابەتی پێشتر

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا نوقمبوو

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share