كەسێك بە تۆمەتی گیرفان بڕین دەستگیركرا

كەسێك بە تۆمەتی بڕینی گیرفانی هاوڵاتییان دەستگیركرا و پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان نزیكەی پێنج دەفتەر دۆلاری بردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناو بازاڕی سلێمانی گیرفانیان بڕدراوە و پارەیان لێبراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن نووسینگەی ناو بازاڕی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

دەشڵێت، لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریانخستووە كە تەنها بە گیرفان بڕین (دەرهێنانی پارە لە گیرفانی هاوڵاتییان) نزیكەی پێنج دەفتەر دۆلاری بردووە.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ت.ب.خ.)، كە دانی بە تاوانەكانیدا ناوە و حەوت پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزدانی عێراقی راگیراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەهیممەتی سەرۆك بافڵ، ئێستا یەكێتی هێزێكی زۆر كاریگەرە و دەتوانێت ئەو گۆڕانكارییە بكات كە خەڵك چاوەڕێی دەكات

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بارەگای مەڵبەندی 14ی رێكخستنی كۆیەی (ی.ن.ك)ی بەسەركردەوە و شێوازەكانی پەرەپێدان…
Total
0
Share