پێشەوا هەورامانی: حکومەتی هەرێم ناتوانێت کورتهێنان پڕبکاتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “بڕی 244 ملیار کورتهێنان لە پارەی مووچەی مووچەخۆراندا هەیە و حکومەتی هەرێم ناتوانێت پڕیبکاتەوە”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “بڕی 182 ملیار بۆ مووچەی مانگی پێشوو نێردرابوو، ئێمە مووچەیەکمان پێدا ئەمڕۆش 577 ملیاری دیکە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوە، بەڵام هێشتا زیاتر لە تا زیاتر لە 240 ملیار کورتهێنانمان هەیە”.

باسی لەوەش کرد، ئێمە ئەمڕۆ بڕی 91 ملیار دینارمان لە داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد ناردووە، تاوەکو ئێستا نازانین بۆچی لێبڕین لە پارەی مووچەدا کراوە، 244 ملیار کورتهێنانمان هەیە و حکومەتی هەرێم ناتوانێت پڕیبکاتەوە.

قسەکانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کاتێکدایە لەکۆتایی مانگی ئەیلولداین، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: داوایەکمان سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، داوامانکردووە لەپاڵ زمانی عەرەبیدا، لە دەرکردنی یاسا و بڕیارەکان زمانی کوردی بەکاربهێندرێت. سروە…
Total
0
Share