بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكمان لەپێناو خزمەتی خەڵك و چەسپاندنی دادپەروەرییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون كرد.

لەدیدارەكەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و كاری هاوبەشی نێوان هەردوولا لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵا و نیشتمانییەكان جەختیلێكرایەوە.

لەدرێژەی دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی عێراق، بەردەوامیی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری و جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاریی گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو، هەردوولا جەختیان لە هاریكاری و هاوبەشیی نێوان یەكێتی و بزووتنەوەی بابلیون كرد كە یەكەمجارە بزووتنەوەكە بەشداریی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دەكات.

لەو رووەشەوە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو سەرخستنی پرۆسەكە بەشێوەیەكی بێگەردانە خستەڕوو و ئاماژەی بەوەكرد، “هەموو هەوڵێكمان لەپێناو خزمەتی خەڵك و چەسپاندنی دادپەروەرییە، بۆ نەهێشتنی سزادانی سیاسی و جیاكارییە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریدا”.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە ئیدارەی گەرمیانەوە

ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، رۆژی پێنجشەممە لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنوورەكە پشووی فەرمییە. بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share