كەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆش باران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەمڕۆش لە هەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین بە بڕی جیا هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت، پێشبینی بارینی نمەباران و تاوە باران دەکرێت بەتایبەتی لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر.

دەشڵێت، “لە پارێزگاكانی سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت” و پلەكانی گەرمیش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش بەپێی پێشبینییەكان، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵەهەوری جیاجیا، لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگای دهۆکیش هەوری تەواو دەبێت و هەندێکجار نمەبارانی لەگەڵدا دەبێت.

دەربارەی پلەی گەرمیش دەڵێت، بەرزدەبێتەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبن، (هەولێر 35 پلە، سلێمانی 34، دهۆک 33، کەرکوک 40، هەڵەبجە 36، زاخۆ 33، سۆران 31، حاجی ئۆمەران 22 و گەرمیان 41 پلە).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەرگریی شارستانیی چاوەڕێی پزیشکی داد دەکات

ئەمڕۆ بۆ شەشەمین رۆژ گەڕان بەدوای تەرمی کارگوزارە فلیپینییەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێریش دەڵێت…
Total
0
Share