بەراورد بە ساڵی رابردوو 60 هەزار پەنابەر لە ئەڵمانیا زیادیانکردووە

رۆژنامەی نویە ئۆسنابروک تسایتونگ بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، ژمارەی پەنابەران لە ئەڵمانیا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و بەراورد بە ساڵی رابردوو 60 هەزار کەس زیادیکردووە.

ئەو رۆژنامەیە نووسیویەتی، ”ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە ئەڵمانیا دەژین گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی نوێ، لە کۆتایی نیوەی یەکەمی ساڵی 2024 بە کۆی گشتی نزیکەی سێ ملیۆن و 480 هەزار پەنابەر تۆمارکراون، ئەوەش بەراورد بە کۆتایی ساڵی 2023 نزیکەی 60 هەزار کەس زیاترە کە ژمارەیەکی پێوانەییە”.

جەختلەوەش دەکاتەوە، ”ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەران بەرزترینە لە ساڵی 1950وە و زۆرترین رێژەیە، هاوکات زۆرترینی ئەو پەنابەرانەی لە ئەڵمانیا دەژین ئەو کەسانەن بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی بەرەی رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە کۆچیانکردووە”.

لە 9ی ئەیلولدا، نانسی ڤیسەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رێوشوێنی کۆنترۆڵکردنی کاتی لە سەرجەم سنوورە وشکانییەکانی ئەڵمانیا بۆ سنووردارکردنی جموجۆڵی کۆچبەران گرتەبەر.

بابەتی پێشتر

تۆمەتباری رووداوەکەی شەوی رابردووی شەقامی مەلیک مەحمودی سلێمانی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

لە سنووری سۆران دوو گەنج بەهۆی هەورەبروسکەوە سووتان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share