وەزارەتی دارایی عێراق: پابەندین بە دابەشکردنی مووچە لە وادەی خۆیدا

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، پابەندن بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم چین و توێژەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتمان پابەندە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتیی و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە وادەی خۆیدا و بەپێی یاسا کارپێکراوەکان.

.هاوکات وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەدا دڵنیایی لەبارەی زامنکردنی دەرماڵەی وەزارەتی کارەبا دا

بڵاوکردنەوەی ئەم راگەیەندراوە لە دوای ئەو دەنگۆیانە دێن کە لە بەشێک لە میدیاکانی عێراق بڵاوکرانەوە لەبارەی دروستبوونی کێشە لە دابەشکردنی مووچە بە تایبەت لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت.

بابەتی پێشتر

10 سوودی وازهێنان لە شەکر

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم وادەی یەکەم بارانی ئەمساڵی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share