كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكرادەكات

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم پلەی گەرمیی ئەمڕۆ و سبەی تاڕادەیەك جێگیر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و، پلەی گەرمی نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سەبارەت بە پێشبینییەكانی كەشوهەوای سبەینێش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور و، پلەی گەرمی نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراوی شار و ناوچەكانیش بەمجۆرە دەبن، (هەولێر 39 پلە، سلێمانی 38، دهۆک 37، کەرکوک 40، هەڵەبجە 39، زاخۆ 38، سۆران 36، حاجی ئۆمەران 28 و گەرمیان 41 پلە) دەبێت.

بابەتی پێشتر

100 دۆلاری ئەمریکی هاوتای 149 هەزار و 850 دینارە

بابەتی دواتر

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: بودجەی فیدراڵی تووشی سێ بوومەلەرزەی بەهێز بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share