رۆناڵدۆ ڤیزای عێراق وەردەگرێت

بۆ ئەو یارییەی بڕیارە یانەی نەسڕی سعودی بەرامبەر یانەی شورتەی عێراقی لەناو خاكی یانەی دووەم ئەنجامیبدات، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ڤیزای وەرگرت.

وەهاب تائی، سەرپەرشتیاری یانەی شورتە رایگەیاند، یاری تیمەكەیان بەرامبەر یانەی نەسڕی سعودی لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی پاڵەوانانی ئاسیا گواستراوەتەوە بۆ بەغداد لەسەر داوای سعودییەكان.

وتیشی، “هیچ رێگرییەكی یاسایی نییە بۆ گواستنەوەی شوێنی یارییەكە”. ئاماژەی بەوەشدا، كارگێڕیی یانەی شورتە رێز لە داواكارییەكە دەگرێت و وا خوێندنەوەی بۆ كردووە بۆ كردنەوەی بەغداد لە ئایندەدا بەڕووی پێشوازی لە یارییە نێودەوڵەتییەكانی هەڵبژاردە نیشتمانییەكان یان یانەكانی دیكە و بە ئامادەبوونی یاریزانی گرنگ یان ئەستێرەی جیهانی وەك كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە بەغداد، كە ئەوەش رووداوێكە و كاریگەریی گەورەی هەیە.

تائی دووپاتیشیكردەوە، “كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی جیهانی لە بەغداد دەبێت لەگەڵ تیمی نەسڕ بۆ ئەنجامدانی یارییەكە، بەتایبەت پاسپۆرتی سەرجەم یاریزانانی تیمی نەسڕی سعودیمان پێگەیشتووە بەمەبەستی پێدانی ڤیزا و لەنێویشیاندا پاسپۆرتی رۆناڵدۆ”.

بڕیارە یارییەكە رۆژی دووشەممەی داهاتوو كاتژمێر 7ی ئێوارە لە یاریگای نێودەوڵەتیی بەغداد ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى داعش له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشیان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ڕێكخه‌ری نێوان ویلایه‌ته‌كانی باشوری…
زیاتر ببینە

سەرۆكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share