لە هەولێر دوو خێزان لەسەر ئاوی بیر بووە شەڕیان و برینداری لێکەوتەوە

لە شاری هەولێر لەسەر کارپێکردنی ئاوی بیر لەنێوان دوو خێزان شەڕ دروستبوو و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون پۆلیسی هەولێریش لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرکردنی چەند کەسێکی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە کۆمەڵگای کاوە ی سەر بە قەزای قوشتەپە دەمەقاڵی و شەڕ لە نێوان دوو خێزاندا دروست بوو، دەستبەجێ هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

ئاشکراشیکرد، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا ئەو دوو خانەوادەیە لەسەر کارپێکردنی بیری ئاو بووەتە دەمەقاڵییان و دواجار توندوتیژیی لێکەوتووەتەوە و بە چەقۆ و ساتوور یەکتریان زامدار کردووە.

باسیلەوەشکرد، لە شەڕەکەدا چەند کەسێک بریندار بوون، بۆیە لەلایەن تیمەکانمانەوە حەوت کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لەو کێشەیە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیرکران، کە دووانیان برینەکەیان سەختە و لە ژێر چاودێریی ورد و چڕی پۆلیس و تیمە پزیشکییەکاندان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: كۆڕبەندێكی ساڵانەی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازیی بۆ گەنجانی كوردستان لە سلێمانی ئەنجامدەدەین

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە ماوەی نزیكی داهاتوودا كۆڕبەندێكی ساڵانەی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازیی بۆ گەنجانی كوردستان…
Total
0
Share