23 ساڵ بەسەر هێرشەکانی 11 ی سێبتەمبەری سەر ئەمریکا تێپەڕدەبێت

ئەمڕۆ 23 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر هێرشە خوێناوییەکانی 11 ی سێبتەمبەری سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تێپەڕدەبێت کە بەهۆیەوە نزیکەی سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیکەش برینداربوون.

هێرشەکانی سەر ئەمریکا تەنها رووداوێکی تیرۆرستی نەبوو و کۆتاییبێت بەڵکو دەستپێکی شەڕێکی درێژخایەنی سەدەی 21 بوو لە دژی تیرۆر کە تا ئێستاش لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەردەوامی هەیە.

بەپێی راپرسییەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەمریکی، لە دوای هێرشەکانی 11 ی سێبتەمبەر و هێرشی سەر ئەفغانستان و دواتر پڕۆسەی ئازادی عێراق زۆرینەی ئەمریکییەکان پێیان وابووە حکومەتی وڵاتەکەیان هەنگاوی باش دەنێت و بە تۆڵەکردنەوەی خوێنی رۆڵەکانیان هەژماریانکردووە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک بۆچوونیان گۆڕاوە و بە شێوەیەک زۆرینەیان پێیان وابووە ئەمریکا لە هێرشەکانی سەر ئەفغانستان شکستی هێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا دەڵێت، ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵوەشاندووەتەوە بەهۆی كۆتوبەندە نوێیەكانی تایبەت بە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لەنێو دانیشتوواندا. جاسیندا…
Total
0
Share