بەرپرسێکی یەکێتی لە کەرکوک رایگەیاند، “باوەڕمان بە هاوبەشییەکی راستەقینەی پێکهاتەکانی کەرکوک هەیە”.
ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دۆخی کەرکوکەوە رایگەیاند، پارێزگاری کەرکوک خزمەتکاری سەرجەم کەرکوک و کەرکوکییەکانە، هەر وەکو چۆن پێش هەڵبژاردن ئەو بەڵێنەمان بە خەڵکی شارەکە و سەرجەم پێکهاتەکانی دا.
باسی لەوەش کرد، پێشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دڵنیایکردینەوە و رایگەیاند پارێزگار بۆ خۆمان دەبێت و هەموو توانای خۆی لەو پێناوەدا خستبووە گەڕ.
ئاسۆ مامەند رایگەیاند، ئێستا خەڵک لە بڕیاردان و سیاسەتی یەکێتی رازین و تاکە هێز کە بتوانێت رووبەڕووی ناحەقییەکان ببێتەوە یەکێتییە، و باوەڕمان بە هاوبەشییەکی راستەقینەی پێکهاتەکانی کەرکوک هەیە، نابێت هیچ لایەنێک پەراوێز بخرێت.