ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان لە ئێستادا شەش مەتری لە ساڵی پار زیاترە

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند، هەرچەندە رۆژانە شەش سانتیممەتر لە ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان دادەبەزێت، هێشتا ئاستی ئاوەکەی شەش مەتری لە ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا زیاترە.

کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان لەو کاتەوەی دەستی بە دابەزین کردووە هەتا ئێستا چوار مەتر دابەزیوە، بەڵام ئەگەر بەراوردی بکەین بە ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا شەش مەتر ئاستی ئاوەکە بەرزترە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانە دوو یەکەی کارەبا کارپێدەکەین، ئەو ئاوەی کە بۆماندێت، لەگەڵ ئەو ئاوەی رۆژانە بەریدەدەینەوە، شەش سانتیممەتر ئاستی ئاوەکە کەمدەکات، ئەمەش بەردەوام دەبێت تا مانگی نۆ تەواودەبێت.

کۆچەر جەمال وتیشی، لە مانگی 10ەوە ئاستی بەردانەوەی ئاو کەمدەکەینەوە هەتا دەگەینەوە سەری ساڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو رۆژە ئاگر دارستانەكانی پێنجوێنی گرتووەتەوە
قائیمقام: بوونی مین كۆنتڕۆڵكردنی ئەستەم كردووە

ماوەی دوو رۆژە ئاگر لە بەشێك لە دارستانەكانی پێنجوێن كەوتووەتەوە، قائیمقامی قەزاكە دەڵێت، بەشێكی كۆنتڕۆڵكراوە، بەڵام بەردەوامیی ئاگرەكە…
Total
0
Share