هەرێم و بەغداد بڕیاری کۆتایی لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەدەن

ئەمڕۆ دووەم رۆژی کۆبوونەوەکانی نێوان وەفدەکەی عێراق و حکومەتی هەرێمە، و سەرۆکی ئەنجومەنی وزاری عێراق بۆ ئابوری، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن.

فوئاد حسێن، سەرۆکی ئەنجومەنی وزاری عێراق بۆ ئابوری دەشڵێت، باسی تەوەری دارایی، مووچە، بوودجە، گومرگ، پەیوەندیی بازرگانیی و وەبەرهێنان و چەندین شتی دیکە لە کۆبوونەوەکاندا کراون.

لای خۆشییەوە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند کۆبوونەوەکان بەباشی بەڕێوەدەچن و ئومێدەوارن سەرجەم کێشەکانی پەیوەست بە مووچە چارەسەر ببن و پێیان وایە هەموو شتێک بە ئەرێنی کۆتایی دێت.

بابەتی پێشتر

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share